سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی چەند رێنماییەک بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەخاتەڕوو

PM:03:25:25/04/2025

1272 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی چەندین بڕیار و راسپاردەی نوێ بۆ رێگەگرتن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەردەکات.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دکتۆر سامان حسین بەرزنجی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند، "بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون کە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە و لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشت راستکراو لە هەندێک پارێزگاکانی عێراق، پێویستە کۆمەڵێک رێوشوێن هەیە بگرێنەبەر".

ئەو رێوشوێنانەی کە پێویستە بۆ ئەم نەخۆشییە بیگرنە بەر ئەمانەن:

١- سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێوەیەک بێت قەدەغەیە وسەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.

٢-پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ر كردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌تی خۆپارێزی له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت وخوێنه‌كه‌ی بە شێوەی تەواو ولەکاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.

3- دوای سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه‌ پاكژ بكرێت به‌ به‌كار هێنانی گیراوه‌ی كلۆر (٥٪) (ده‌گیرێته‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانی فاس به‌ رێژه‌ی ٦٪ و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ ١١ به‌ش ئاو) و هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه‌ پاكژ كردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كه‌ به‌كارهاتووه‌ له‌كاتی سه‌ربڕینی و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵ.

4- پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت و تەختەی لەت کردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت کردنی سەوزە و پاشان شوێنی لەت کردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواترپاكژ كردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خاڵى ٣ ، وکوڵاندنی گۆشت بەتەواوی.

5- له‌به‌ر كردنی جلی قۆڵ درێژ و ره‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه‌، بۆیه‌ دیار بێت ، هه‌روه‌ها به‌كار هێنانی كرێمی تایبه‌ت به‌ دوور خستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه‌ له‌ له‌شی مرۆڤ.

7- بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن دەربارەی رێکارەکانیان سەبارەت بە رشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.

٨- چەخت کردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە رێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی رێنمایی بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری دروست.

٩- جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی رشاندنی شوێنی گەنەکان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییە گوازراوەکان.

١٠-پابەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بە شێوەیەکی زانستی دروست.

 













گەلەری