PM:02:19:25/04/2025
1440 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی رایگەیاند، "کارگەی کۆمپانیای دەوڵەتی ئەلزەورا، سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، بۆ دروستکردنی پانێڵی خۆر، ئامێر و تەکنەلۆژیای سەردەمی تێدایە بە توانای جۆراوجۆر، بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو".
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دوها جبوری، وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی ئاماژەی بەوەشکرد، "پانێڵە خۆرەکان خزمەت بە هەموو جۆرە وێستگەیەکی خۆر دەکەن، گەورە و بچووک، حکومی، پیشەسازی، بازرگانی و ماڵەوە".
ئەوەشی خستەڕوو،
"بە جێبەجێکردنی سیستەمی وزەی خۆر و بەدەستهێنانی دوو بەهای بەرهەمهێنان، راستەوخۆ
بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی تێچووی ئەم سیستەمە و بەرزکردنەوەی توانای هاوڵاتیان
بۆ کڕینی وێستگەی خۆر.