سەردێڕ:

شاندێکی فەرمی عێراق گەیشتە دیمەشق

PM:01:32:25/04/2025

1176 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی کردەوە، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەفدێکی چووەتە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆ دیدار لەگەڵ ئەحمەد شەرع و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تری حکومی.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـ ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا، وەفدە فەرمییەكە فەرماندەیی هێزەكانی سنور هەروەها وەزارەتەكانی نەوت و بازرگانیی و دەستەی دەروازە سنورییەكان لەخۆدەگرێت.

هاوکات چوونی وەفدی عێراق بۆ دیمەشق بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی هاوكاری لە بواری روبەڕووبونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی رێوشوێنەكانی تایبەت بە پاراستنی هێڵی هاوبەشی سنوریی و بەهێزكردنی دژ بە هەر پێشێلكاریی یان هەڕەشەیەكی چاوەڕوانكراو.

هەروەها فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و ئامادەكردنەوەی هێڵی نەوتی عێراق لەناو خاكی سوریا بۆ بەندەرەكانی سەر دەریای سپی ناوەڕاست تەوەرەیەکی دیکەی گفتوگۆکانیانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە وەفدەكە لە دیمەشق جەخت دەكات لە بایەخدانی سەقامگیریی سوریا سەبارەت بە ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ناوچەكە.













گەلەری