PM:01:15:25/04/2025
932 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له لێدوانێكدا رایگەیاند، کە ته‌نیا ئەو دامه‌زراوانە ده‌كه‌نه ئامانج كه له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیاوه به‌كارده‌هێنرێن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا دەڵێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجانه له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیا به‌كاربهێنرێن، وه‌زاره‌تی به‌رگری و فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه هێرش بكه‌نه سه‌ریان".
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی وایه، به ئاراسته‌یه‌كی
دروستدا ده‌ڕۆن، لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ ئاماژه‌ی به رێككه‌وتنێك كرد وتیشی، "ئێمه‌ش
ئاماده‌ین بۆ گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه، به‌ڵام هه‌ندێك خاڵ و هه‌نگاو هه‌ن كه پێویسته
جێبه‌جێبكرێن، ئێمه ئێستا رێك له‌و پرۆسه‌یه‌داین".