سەردێڕ:

ئەنجومەنی فەتوای هەرێـم: نوێژی هەینی لە دەرەوەی مزگەوتەکان دروست نییە و بەتاڵە

PM:12:05:25/04/2025

1232 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایگەیاند، نوێژی بەکۆمەڵی هاوڵاتییان لە کاتی گەشت و سەیرانەکاندا لەبری نوێژی هەینی دروست نییە و بەتاڵە، هەرکەسێکیش لە دوای نوێژی بەیانی لە شار دەربچێت نوێژی هەینی لەسەر واجب دەبێت و بۆ ئەوەی نوێژەکانتان نەفەوتێت یان دوای نوێژ گەشت بکەن یان بیخەنە رۆژێکی ترەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، لە فەتوایەکی نوێدا بۆ کاتی چوونەدەرەوە و سەیران ئه‌نجومه‌نی باڵای فەتوای هەرێم رایگەیاندووە، بەشێک لە هاوڵاتییان له ‌رۆژی هەینیدا ده‌چنە گه‌شت و سه‌یران و‌ به‌شداری له رێوڕەسمی نوێژی هەینی ناکه‌ن و مه‌راسیمی نوێژی هەینی لە ده‌شت و ده‌ره‌دا بۆ خۆیان دەکەن و ئەو نوێژە بەتاڵە.

ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ر که‌سێک له‌دوای نوێژی به‌یانی له‌ شار ده‌رچوو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت و پێویسته‌ یان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هەینی گەشت نه‌کات و بیخەنە‌ پاش نوێژه‌که‌، یان له‌ رێگه‌دا له‌ مزگه‌وتێک که‌ نوێژی هەینی تێدا بکرێت، به‌شداری رێوڕەسمی نوێژی هەینی بکەن.














گەلەری