سەردێڕ:

خۆڵبارین چڕتر دەبێتەوە؛ تاکەی بەردەوام دەبێت؟

AM:09:06:25/04/2025

12284 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت لەگەڵ بوونی نمە بەران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. وتیشی، پلەکانی گەرما دادەبەزن و مەودانی بینین کەمدەبێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەشڵێت، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی دوا نیوەڕۆوە بارانبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ دەستپێدەکات و دواتر دابارین زیاتر دەبێت و لە سنووری ئیدارەی سۆران و راپەڕینیش ئەگەری تاوەباران و هەورە تریشقەش هەیە.

باسی لەوەشکردووە، لە بەرەبەیانی یەکشەممەوە کاریگەری شەپۆلەکە بەرەو لاوازی دەچێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێت، دەشڵێت سبەینێ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزن.

هاوکات کەشناسی عێراقیش هۆشداری لەسەر چڕبوونەوەی خۆڵبارین دەدات بۆ رۆژانی داهاتوو و هەروەها لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.













گەلەری