PM:11:59:24/04/2025
1808 جار خوێندراوەتەوە
هەندێک کەس بە تایبەت لە بەیانیاندا تووشی سەرئێشەی توند دەبن، چەندین هۆکاری جیاواز هەیە بۆ دروستبوونی سەرئێشە یەکێک لەوانە هاتنی ددانی ژیرییە.
دکتۆر ئیرینا کۆرنێلینا پسپۆڕی ڕوسی باس لەوە دەکات هەندێک کەس بەدەست سەرئێشەی بەیانیانیانەوە دەناڵێنن، ئەم حاڵەتە بە شێوەیەکی باو پەیوەندی بە فشاری دەروونییەوە هەیە بەڵام هۆکارێکی دیکەشی هەیە ئەویش گەشەکردنی نادروستی ددانی ژیرییە.
ددانی ژیریی دوا دداننە کە دەردەکەون، بەزۆری لە تەمەنی نێوان ١٧ بۆ ٢٥ ساڵیدا گەشە دەکات، لەم تەمەنەدا چەناگە و پووک بە تەواوی گەشەی کردووە، بەڵام شوێنی پێویست نییە بۆ ئەوەی ئەم ددانانە بە شێوەیەکی ئاسایی گەشە بکەن، بۆیە زۆرجار بە شێوەیەکی ناڕێک و بە ئازارەوە گەشە دەکەن ئەمەش فشار دەخاتە سەر ددانەکانی دیکە و کاریگەری لەسەر کارکردنی ماسولکەکانی چەناگە دروست دەبێت، زۆر جار کەسەکە لە کاتی خەودا تووشی دانەجیرە دەبێت و کاتێکیش بەیانیان هەڵدەسێت لە خەو تووشی سەرئێشەی دەکات.