سەردێڕ:

دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا رۆژی شەممەی داهاتوو لە عومان بەڕێوەدەچێت

PM:11:42:24/04/2025

1664 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو دانوستانە ئەتۆمییەکان لە سوڵتانییەتی عومان بەڕێوەدەچێت و یەکەم کۆبوونەوەی تیمە تەکنیکییەکان لەخۆدەگرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو دانوستانە ئەتۆمییەکان لە سوڵتانییەتی عومان بەڕێوەدەچێت و مایکڵ ئەنتۆن، بەڕێوەبەری پلاندانانی سیاسەتی وەزارەتەکە بەشداری گفتوگۆکان دەکات.

هەروەها، دوو رۆژ پێش دانوستانە تەکنیکییەکان کە بڕیارە رۆژی شەممە لە عەممان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوە بچێت، ئیدارەی ترەمپ مایکڵ ئەنتۆنی، بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای راسپارد بۆ سەرکردایەتیکردنی تیمی تەکنیکی ئەمریکا.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەڵیت، قبوڵی ناکەن ئێران هەڵگری چەکی ئەتۆمی بێت.













گەلەری