وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک پڕۆژەی هێڵی ئاسن لە عێراق جێبەجێدەکرێت و لە پلانیاندایە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق لە رێگای هێڵی ئاسنەوە ببەسترێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رەزاق سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی هێڵی ئاسن جێبەجێدەکەن و کار بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵە لەکارکەوتووەکان دەکەن.
ووتیشی، بە شێوازێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو
وەبەرهێنانیان تێدا دەکەن.
باسی لەوەشکرد،
پڕۆژەکانی هێڵی ئاسن لە عێراقدا دەبنە پێشەنگی فراوانبوونی ئابوری وڵاتەکەو بایەخی
گرنگیان بۆ کەرتی گواستنەوە و ئاسانکردنی هاتووچۆی هاوڵاتییان و گەشتیاران دەبێت و
لە پلانی وەزارەتدایە کە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هێڵی ئاسن ببەسترێنەوە.
هەروەها، بە
مەبەستی پشتبەستنی زیاتر بە پڕۆژەکانی هێڵی ئاسن لە عێراق، هەماهەنگی لەگەڵ چەند
کۆمپانیایەکی ئیسپانیدا کراوە و وردەکاری دیزاین و تێچووی پڕۆژەکانی بە حکومەتی
عێراق و وەزارەتی گواستنەوە گەیاندووە.