وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەبەرامبەر نەبوونی پسپۆڕی بواری کاری نەشتەرگەری جوانکاری و نەبوونی رێگەپێدانی کارکردنی لە نەخۆشخانەی سەفین لە سلێمانی، وەزارەتی تەندروستی رێککاری توندی یاسایی گرتەبەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـئی ٢٠٢٥، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی رێککاری توندی یاسایی گرتەبەر بەرامبەر بە پزیشک د. ئارام عبداللە محەمەد، دوای گیان لەدەستدانی هاوڵاتی شۆخان عبدالله لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانەی سەفینـی تایبەت کە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجام درابوو.
هەروەها، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە:
١ـ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی
تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە کێشەی گیان لەدەستدانی ناوبراو بەپێی
یاسای ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٢٠ یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش لەهەرێمی کوردستان و پەیڕەوی پێکهاتە
و ئەرکەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی ژمارە ١٦ـی ساڵی
٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی دادوەری داواکاری گشتی و نوێنەری سەندیکای پزیشکانی کوردستان.
٢ـ راگرتنی پزیشک
(د. ئارام عبدالله محمد) بەناونیشانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەکارکردنی تا
کۆتایی هاتنی لێژنەی لێكۆڵینەوە، لەبەر ئەوەی ناوبراو سەرپێچی رێنمایی ژمارە ١٠ـی ساڵی ٢٠٢٤ و فەرمانی وەزاری ژمارە ٤٣٠٤ لە رێککەوتی ٣ /٧ /
٢٠٢٣ ی کردوە ، کەوا کاری پسپۆڕی ئەم پزیشکە نیە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە
نەشتەرگەرییە بەڵکو ئەم نەشتەرگەریە کاری پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاریە
نەوەک نەشتەرگەری گشتی.
٣ـ پێبژاردنی
نەخۆشخانەی (سەفین)ی تایبەت بەهۆی سەرپێچی کردنی یاسا و رێنماییەکان تایبەت بە
نەبوونی رێگەپێدانی کارکردنی پزیشکی ناوبراو لە لیستی میلاکی ئەم نەخۆشخانەیە.
٤ـداخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە
نەخۆشخانەی ناوبراو لەپێناو سەلامەتی نەخۆش و چارەسەریەکان.