PM:02:33:24/04/2025
2044 جار خوێندراوەتەوە
لە کۆشکی سپی، لە کاتی گفتوگۆکردن دەربارەی باج، ناکۆکی و دەمەقاڵێ لە نێوان سەرۆکی ستراتیژی کارای حکومەتی ئەمریکا و سەرۆکی گەنجینەی ئەمریکا دروست بوو.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٥، میدیا ئەمریکیەکان رایانگەیاند، ئیلۆن مەسک، سەرۆکی ستراتیژی کارای حکومەتی ئەمریکا و سکۆت بێسنیت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی رۆڵی بەرژەوەندی ئهمریكا لهسەر باجەکان کۆبوونەوە و دواتر لە ئەنجامی تێڕوانینە جیاوازەکانیان دەربارەی چاکسازی، گفتوگۆکە ئەوەندە چڕببووەوە کە هەردووکیان رووبەڕووی یەکتر وەستاونەتەوە.
ئاماژە
بەوەشکرا، پێدهچێت وەزیری بازرگانی ئهمریكا، هاوارد
لوتنیک، پشتگیری لە هەڵوێستی مەسک بکات.
شایەنی باسە، ئیلۆن مەسک لە ساڵی رابردوودا هەڵمەتێکی لەسەر پلاتفۆرمی "X" دەستپێکرد
بۆ لابردنی بێسنت وەک وەزیری گەنجینەی ئەمریکا.