AM:11:42:24/04/2025
1064 جار خوێندراوەتەوە
ئەمرۆ ٥١ ساڵ بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێدا لەلایەن رژێمێ بەعسەوە تێپەڕی و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، دەسەڵاتدارانی کورد هاوشێوەی بەعس کەمتەرخەمن.
ئەمڕۆ پێنخشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥ ،مەهدی خاکی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ساڵیادی تێپەربوونی بۆردومانکردنی قەڵادزێ رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی کورد هاوشێوەی بەعس کەمتەرخەمن بەرامبەر قوربانیانی ئەم شارە.
باسی لەوەشکرد، قەڵادزێ بە ئێستاشەوە وەک ناوچەیەکی پیرۆز دادەنرێت و هەردوو سیاسەتی یەکێتی و پارتی ئەم ناوچەیەیان دوورەپەرێز کردووە و بەهۆی بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاریەوە زۆرترین گەنج لێرە کۆچ دەکەن و رێگای هەندەران دەگرنەبەر.
وتیشی، هەتاوەکو ئێستاش لایەنی پەیوەندیدار کارەساتی ٢٤ی نیسانی ساڵی ١٩٨٢ی بە جینۆساید نەناساندووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرساڵانە کەمتر لە نیوەی ئەو داهاتە بەکاربهێنرێت، زۆربەی پڕۆژەکانی پێ تەواودەکرێت.
هاوکات، نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لەلایەن رژێمی بەعسەوە تێدەپەڕێت، کە ئەو کات زانکۆی سلێمانی لە قەڵادز
ئەمەش لەکاتێکدا، کەمترین داهاتی رۆژانەی مەرزی کێلێ نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دینارە و هیچی بۆ قەڵادزێ تەرخان
ناکرێت.