AM:11:40:24/04/2025
1760 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە هەولێر نێچيرڤان بارزانى، پێشوازيى له مه‌زڵووم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هەسەدە) كرد و کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، لە هەولێر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) كرد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سوریا و په‌یوه‌ندییه‌كانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان له سوریا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا تاوتوێ كران.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى هاوبه‌شى و به‌شداریى
كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى سوریا له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌دا و
مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه، هاوڕابوون له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یى
له‌نێو پێكهاته‌كانى سوریادا بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى
مه‌ترسى و ئاڵەنگارییه‌كان.