AM:11:31:24/04/2025
648 جار خوێندراوەتەوە
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایگەیاند، لە ساڵڕۆژی بۆردومانی قەڵادزێدا و بۆ به‌رز راگرتنی رۆڵی جوامێریی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئه‌ركی سه‌رشانمانه به‌رده‌وامی بده‌ین به‌كاروانی ئاوه‌دانی و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به جه‌ماوه‌ری قه‌ڵادزێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە ساڵڕۆژی بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی کە ئەوکات لەو شارەبوو پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، جەماوەری قەڵادزێ هەمیشە پێشەنگی قۆناغەکانی خەبات بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌یادی تاوانی بۆردومانی قه‌ڵادزێدا كه ر‌ژێمی به‌عسی
رووخا‌و له‌به‌یانی رۆژی ٢٤ـی نیسانی ١٩٧٤ـدا ئه‌نجامیدا، سه‌ری رێز بۆ رۆحی پاكی
گشت شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته داده‌نه‌وێنین ،كه‌به‌شێكی زۆریان خوێندكار‌و مامۆستای زانكۆی سلێمانی
بوون.