سەردێڕ:

کۆمیسیۆن: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سەردانی بنکەکانمان بکەن و خۆیان تۆمار بکەن

AM:10:47:24/04/2025

660 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سەردانی بنکەکانیان بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی خۆیان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەروان محەمەد، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی خۆتۆمارکردن و تازەکردنەوەی کارتی دەنگدانی بۆ ماوەی مانگێک درێژکردەوە و وتیشی، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سەردانی بنکەکەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پارێزگای هەولێر ٣٠٠ هەزار کەس خۆیان تۆمار نەرکردووە و ئەو کەسانەشی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە سەردانی بنکەکانیان بکەن بۆ ئەوەی بۆیان چارەسەر بکرێت.

هاوکات وتیشی، بنکەکانمان لە کاتژمێر ٨ـی بەیانی تا پێنجی ئێوارە کراوەن لە رۆژانی پشوو و هەینیشدا.














گەلەری