سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی ئەو ژنەی بە نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری گیانی لەدەستدا

AM:10:44:24/04/2025

1380 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەدوای ئەو ژنەی رۆژی رابردوو بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری و دەرهێنانی چەوری گیانی لەدەستدا ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە قەدەغەرکرا بەڵام لەدوای ئەم رووداوە ٤ نەشتەرگەری دیکەی دەرهێنای چەوری ئەنجامدراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤٢ـی نسانـی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک بە پەمامنێری ئێن ئڕ تی راگەیاند، لەدوای گیان لەدەستدانی ئەو ژنەی بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە گیانی لەدەستدا ئەمڕۆ تەرمەکەی رادەستی خێزانەکەی کرایەوە و هێشتا دکتۆرەکەش دەستگیر نەکراوە.

هاوکات لەلایەن تەندروستی سلێمانییەوە لەدوای ئەو رووداوەی رۆژی رابردوو نەشتەرگەری جوانکاری دەرهێنای چەوری قەدەغەکراوە و بەڵام بەیانی ئەمڕۆ ٤ نەشتەرگەری دیکەی دەرهێنانی چەری ئەنجامدراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو ژنە لە دەرەوەی وڵات دەژیا و بۆ سەردان هاتووەتەوە سلێمانی و دوای ئەوەی نەشتەرگەری جوانکاری دەرهێنانی چەوری بۆ ئەنجامدەدرێت گیان لەدەست دەدات.













گەلەری