سەردێڕ:

لە کەرکوک کەسێکی دیکەش بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

PM:08:37:23/04/2025

4640 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربونەوە گیانی لەدەستدا کە پیشەی گۆشتفرۆشتن بووە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ کەس.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، سامان یابا، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بوون ژمارەیان شەش کەسە و سێ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ تووشبووەی دیکەش، یەکێکیان دۆخی تەندروستی جێگیرە و دوو توشبووەکەی دیکەش تا ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکدان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵێک پێش ئێستا برایەکی ئەو کەسەی کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا بەهەمان تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە.

هاوکات، دەتوانن بەم رێگایانە خۆتان لە تای خوێن بەربوون بپارێزن:

١ـ پۆشینی پۆشاک و دەستکێش لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ.

٢ـ پۆشینی پۆشاکی قۆڵدرێژ لەو شوێنانەی گومانی بوونی ڤایرۆسەکەی لێدەکرێت.

٣ـ رشاندنی ژینگەی کارکردن.

٤ـ دوورکەوتنەوە لە ژینگەی گوماناوی.

٥ـ دوو هەفتە بەر لە سەربڕین، پشکنین بۆ ئاژەڵ بکرێت.

٦ـ دوورکەوتنەوە لە کەسی تووشبوو.

٧ـ دەستشۆردن لەدوای سەردانی نەخۆش.



سۆران محەمەد ـ  کەرکوک














گەلەری