سەردێڕ:

کۆمسیۆنی عێراق: ماوەی تۆمارکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدانمان بۆ مانگێکی دیکە درێژکردەوە

PM:05:34:23/04/2025

960 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردەکانی عێراق ماوەی تۆماری بایۆمێتری دەنگدانی بۆ مانگێکی تر درێژکردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی هەڵبژاردەکانی عێراق ماوەی تۆماری بایۆمێتری دەنگدانی بۆ مانگێکی تر درێژکردەوە، کە بڕیار بوو، ٢٥ـی ئەم مانگە ماوەی تۆمارکردنى کارتى بایۆمێتری دەنگدان کۆتایی پێبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی درێژکردنەوەی تۆماری بایۆمێتری دەنگدان بۆ ئەوەیە ئەو کەسانەی تا ئێستا کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان نییە یان پێویستیان بە تازەکردنەوەی هەیە، مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق نەفەوتێت.

هەروەها، پێشتر کۆمسیۆن ئاگاداری هاوڵاتیانى کردەوە کە لەدایکبووانى ٢٠٠٧ بۆیان هەیە لەم هەڵبژاردنە بەشداری دەنگدان بکەن بۆیە داوایان لێدەکات سەردانیان بکەن تاکو کارتى بایۆمێتری دەربهێنن.

هاوکات، کۆمسیۆن داواش لەو دەنگدەرانە دەکات کە پێشتر کێشەى نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبووە سەردانیان بکەن و کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکەن.













گەلەری