PM:04:48:23/04/2025
1000 جار خوێندراوەتەوە
نوێنەری پزیشکی حەجی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکاریەکانیان بۆ حەجی ئەمساڵ تەواوکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ریاز حەلەفی، بەرێوەبەری گشتی وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، ١٣ تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی دابینکراوە بۆ حاجیان لە شوێنە پیرۆزەکان، کە ئەمەش رێژەیەکی زۆرترە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئامادەکارییان کردووە بۆ کردنەوەی دوو ناوەندی تەندروستی لە شارەکانی
مەککە و مەدینە.
هەروەها، ئامادەکاری
تەواو کراوە تا تیمە پزیشکیەکان وکارمەندە تەندروستیەکان باشترین خزمەت پێشکەش بە
حاجیان بکەن.