PM:04:33:23/04/2025
1032 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات و دەربارەی چەند پرسێک لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەدا کۆدەبێتەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دوای کۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ جان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، باس لەوەکراوە، لەماوەکانی داهاتوودا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات.
هەروەها، لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا وتیشی،
کە سەرۆکی فەرەنسا، بەنیازە لە ماوەکانی داهاتوودا سەردانی عێراق بکات و گفتووگۆ
دەربارەی کۆمەڵێک پرسی سیاسی، ئابوری، پەروەردە، وزە و ئاسایش ئەنجامبدات.