سەردێڕ:

نۆژەنکردنەوەی رێگایەکی سەرەکی لەم پارێزگایە دەستی پێکرد

PM:03:42:23/04/2025

1652 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، کە رێگای هەولێر-خەبات دوای ماوەیەک لە وەستانی پرۆژەکە دەستی بە نۆژەنکردنەوە کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی نیسانی٢٠٢٥، پارێزگای هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و تێیدا هاتووە. کارەکانى نۆژەنکردنەوەی رێگه‌ى هەولێر - خەبات دەستى پێکردوە كه‌ ئه‌وه‌ش دواى ماوەیەک وەستان لە پڕۆژەکە، ئێستا بە گوژمەی نزیکەى ٥ ملیار دینار بە چڕى دەستکراوەتەوە بە کارکردن لە پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەی رێگه‌ی نێوان هەولێر - خەبات.

وتیشی، لەگەڵ نۆژەنەکردنەوەی،  کە رێگه‌یەکى ستراتیژى، بازرگانییە و پارێزگاى هەولێر بە هەردوو پارێزگاى دهۆک و موسڵ دەبەستێتەوە، سایدى هاتن بۆ هەولێر، وەکوو سایدى چوون بۆ قەزایی خەبات فراوان دەکرێت، کە لە پێشووتر بەهۆى تەسکى رێگەی زۆر جار گرفتى بۆ هاتوچۆى هاووڵاتیان دروست دەکرد و رووداوى نەخوازراوى لێ دەکەوتەوەوە.













گەلەری