سەردێڕ:

به‌رهه‌م ساڵح: کوردستان نمونەیەکی زیندووە لە فرەیی و پێکەوەیی

PM:03:27:23/04/2025

1228 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق رایگه‌یاند، کوردستان وەک نمونەیەکی زیندوو لە فرەیی و پێکەوەیی بەیەکەوە وەستاوە، ئەوەش "پێمان دەڵێت چی بەدەست دێت کاتێک مرۆڤەکان بەزەیی بەسەر دووبەرەکی و یەکڕیزی بەسەر ململانێ و خۆشەویستی بەسەر رق و کینەدا زاڵ دەکەن.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥،‌ به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق له‌میانی وتارێكدا له‌ رۆژی نزای نیشتیمانی له‌ شاری هه‌ولێر وتی، با پێکەوە رێزبگرین لە یادی قەداسەتی پاپا فرانسیس وەک داکۆکیکارێکی ماندونەناس بۆ ئاشتی و لێبوردەیی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، کوردستان هەمیشە لانکەی فرەڕەنگی بووە، خاکێک کە موسڵمان، مەسیحیی، جولەکە، کاکەیی و ئێزیدیەکان و هەموو مەزهەبە جیاوازەکان، سەرەڕای زمان و کلتوی جیاواز نەک تەنها وەک دراوسێ، بەڵکو وەکو یەک گەل شانبەشانی یەکتر ژیاون و گەشەیان کردووە.

باسی لەوەشکرد، لەناو دۆڵ و شاخە سەرکەشەکانیشدا، مزگەوت و کڵێسا و پەرستگا و مەزارگاکان پێکەوە بوون بە شاهیدی سەردەمەکانی خۆڕاگری و یەکتاپەرستی و چارەنوسێکی هاوبەشن.













گەلەری