PM:03:05:23/04/2025
1164 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێشکەوتنی گەورەیان لە پرسی غەززە بەدەستهێناوە و جەختیشیکردەوە، ئەگەر ئەو سەرۆک بوایە هێرشەکەی ئیسرائیل روی نەدەدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ، رایگەیاند. پێشکەوتنی گەورەمان لە پرسی غەززەدا بەدەستهێناوە و ئەگەر من سەرۆک بوومایە هێرشەکەی ئیسرائیل روی نەدەدا
وتیشی، رێگە نادەین حەماس هیچ رۆڵیک بگێرێت لە غەززە، ئەوەی ئێستا لەو کەرتە روو دەدات بەهۆی حەماسەوەیە. بزووتنەوەی حەماس لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی غەززە پێشنیازێکی نوێی خستۆتە روو، تێیدا هاتووە دەستبەرداری کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەبێت لە بەرامبەر مانەوەی چەکەکانیدا