سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلەی رێختەر تورکیای هەژاند

PM:01:07:23/04/2025

7108 جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ئەستەنبوڵ و چەند ناوچەیەکی تورکیای هەژاند و دەزگای بوومەلەرزەزانی وڵاتەکەش دەڵێت، گوڕەکەی ٦.٢ پلەی رێختەر بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە بە پێوەری رێختەر ئەستەنبوڵی هەژاندووە، کە چەقی بومەلەرزەکە دوورگەی مارمارا دەنیزی بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە بە دیاریکراوی لە سەعات ١٢:٤٩ خولەکدا، بە قوڵی ٦.٩٢ کیلۆمەتر لە ئەستەنبوڵ روویداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو،بومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی بورسا، یالۆڤا و تەکیرداغ هەستی پێکراوە و تا ئێستا هیچ ئامار و زانیاریەکی روون نییە لە بارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تەنها ئەمڕۆ چوار بومەلەرزەی دیکە لە دەریای مارمارا لە ئەستەنبوڵ روویانداوە.


 













گەلەری