PM:12:30:23/04/2025
2476 جار خوێندراوەتەوە
رۆژی نزای نیشتمانیی لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەرۆکی پارتیش دەڵێت، بەڕێوەچوونی ئەو رۆژە لە کوردستان یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەو برایەتی و پێکەوەژیانەی لە کوردستان هەیە قوڵتر و فراوانتر بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە میانی بەڕێوەچوونی رۆژی نزای نیشتیمانی رایگەیاند، بە یەکتر قبووڵکردن دەتوانن هەمووان پێکەوە بژین، بەڵام بە زۆرداری، نە زۆردار دەتوانێت ئیسراحەت بکات و نە زۆرلێکراو دەتوانێت ئیسراحەت بکات.
باسی لەوەش
کرد، ئامانج لە رۆژی نزای نیشتمانیی ئەوەیە کە جیهان ئاشنا ببێت بە کلتوری پێکەوەژیان
و یەکتری قبووڵکردن و ئازادیی بیروڕا و دین و مەزهەب کە لە کوردستان هەیە.