سەردێڕ:

کەشناسی: لەم ناوچانە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

AM:11:15:23/04/2025

1544 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری دهۆک و سلێمانی باران ببارێت و کەشناسی عێراقیش وتی، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری بڵاوکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى با، ئەگەرى نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ .

 

ئاماژەی بەوەشكرد، سبەىنێ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، ئەگەرى نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانی، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

هاوکات كەشناسی عێراقیش وتی، پلەكانی گەرما هەفتەی داهاتوو نزم دەبنەوە و شەپۆلێكی باران بارین تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند و بارانی بەخوڕ هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣١ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی


 













گەلەری