سەردێڕ:

بەشێک لە خانەنشینان ئەم مانگە چوار مووچە وەردەگرن

AM:10:47:23/04/2025

9480 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە ئێن ئاڕتی وت، بۆ مانگی چوار مامەڵەی هەزار و ٦٠٠ خانەنشینکراوی دیکە تەواوکراوە و لەم مانگەدا چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوانەی تازە خانەنشنین بوون بۆ مامەڵە پێویست ناکات بچێنەوە بۆ عێراق، چونکە هەرێم لەم کۆتاییەدا لەبەر قەرەباڵغی دەسەڵاتییان داوە بە شارەکان لای خۆیانەوە مامەڵەکان تەواو بکەن.

سەبارەت تەواوكردنی مامەڵەی خانەنشینانی هەرێم بۆ مانگی چوار بە ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئەم مانگە هەزار و ٦٠٠ كەسی تر مامەڵەی خانەنشینییان تەواو بووە و لەم مانگەدا چوار مووچە مانگ وەردەگرن.













گەلەری