سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەی دەربارەی ئاڵۆزیەکانی یاریگای نەورۆز دا

PM:11:59:22/04/2025

3876 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یارییەکی گەڕی ٢٩ی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە لە یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی لە نێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو، گرژی دروست بوو لە نیوان هاندەرانی هەردوو یانەکە و بووە هۆی وەستاندنی یارییەکە و برینداربوونی ژمارەیەک هاندەر.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە یارییەکی گەڕی ٢٩ی خولی ئەستێرەکانی عێراق کە لە یاریگای نەورۆز لە شاری سلێمانی لە نێوان یانەی وەرزشی زاخۆ و یانەی وەرزشی نەورۆز بەڕێوەچوو، گرژی دروست بوو لە نیوان هاندەرانی هەردوو یانەکە.

وتیشی، بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە و هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە گۆڕەپانەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی گیانی یاریزان و هاندەران.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە دروستکراوە و بەیانی سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکات بۆ لێکۆڵینەوەکردن و دەرخستنی راستیی رووداوەکە.













گەلەری