سەردێڕ:

وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی گرنگ دەخاتەڕوو

PM:10:00:22/04/2025

2224 جار خوێندراوەتەوە

وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەخاتەڕوو بۆ وەرگێڕانی نامەکان لە چاتەکاندا بەشێوەیەکی راستەوخۆ.


ئەم تایبەتمەندییە نوێیە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە پاکێجی زمان داببەزێنن و راستەوخۆ لەناو ئەپی وەتسئەپدا نامەکان وەربگێڕن.

لە تایبەتمەندییە نوێیەکەدا، وەتسئەپ رێگە بە بەکارهێنەران دەدات زمانێک لە کۆمەڵێک زمانی پشتگیریکراو هەڵبژێرن، وەک زمانی عەرەبی، ئیسپانی، پورتوگالی (بەرازیلی)، هیندی و رووسی، بۆ وەرگێڕانی نامەکان.

دوای هەڵبژاردنی زمانێک، وەتسئەپ پاکێجی زمانە هەڵبژێردراوەکە بەردەست دەخات بۆ ئەوەی وەرگێڕان چالاک بکات.

لە ئێستادا وەرگێڕانی راستەوخۆی چات بۆ هەندێک لە وەشانەکانی بێتا واتسئەپ بۆ ئەندرۆید بەردەستە و بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ بەکارهێنەری زیاتر بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.














گەلەری