PM:08:59:22/04/2025
1964 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ئایاردا سەردانی وڵاتانی سعودییە و ئیمارات و قەتەر دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کارۆلین لیڤێت، وتەبێژی کۆشکی سپی، کاتی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست راگەیاند، وتیشی، لەمانگی ئایاردا سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەستپێدەکات و هەریەکە لە وڵاتانی سعودییە، قەتەر و ئیمارات دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە سەردانەکەیدا ترەمپ
دەربارەی ژمارەیەک پرسی ئابوری، سیاسی و بازرگانی لەگەڵ محەمەد بن زاید سەرۆکی
ئیمارات، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە و تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر
کۆببێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەکەی ترەمپ لەرۆژی ١٣ـی
ئایارەوە دەستپێدەکات و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و بڕیارە رۆژی ١٦ـی ئایار کۆتایی
بە سەردانەکەی بهێنێت.