PM:08:40:22/04/2025
2000 جار خوێندراوەتەوە
میدیا جیهانیەکان رایگەیاند، ئەمەریکا باجی لەسەر ئەو سیستەمی وزەی خۆرانە دانا کە لە کەمبۆدیا، ڤێتنام، مالیزیا، و تایلەند هاوردە دەکرێن و باجەکەش دەگاتە ٪٣،٥٢١.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، سەپاندنی ئەو مەرجە سەختانە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکاوە سەرچاوەی گرتووە، کە دەرکەوتووە بەرهەمهێنەرانی ئەو وڵاتانە سوودی نادادپەروەرانەیان لە یارمەتییەکانی حکومەت وەرگرتووە بۆیە باجی ٪٣،٥٢١ـی بەسەردا سەپاندوون.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەپاندنی ئەو مەرجە سەختانە لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەمریکاوە سەرچاوەی گرتووە، کە دەرکەوتووە بەرهەمهێنەرانی ئەو وڵاتانە سوودی نادادپەروەرانەیان لە یارمەتییەکانی حکومەت وەرگرتووە و بەرهەمەکانیان لە ئەمریکا بە نرخێکی کەمتر لە تێچوون فرۆشتووە.
هەروەها،
لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە بەهای نزیکەی ١٣ ملیار دۆلار
ئامێری خۆری لەم وڵاتانە هاوردە کردووە.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، لە ٢ی نیساندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سیستەمێکی نوێی باجی
هاوردەکردنی بۆ ١٨٥ وڵات خستە بواری جێبەجێکردنەوە.