سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەست بەسەر ئەم ئۆتۆمبێلانەدا دەگرێت

PM:06:31:22/04/2025

2976 جار خوێندراوەتەوە

مەفرەزەکانی هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی رەنگکردنی ئۆتۆمبێلێکەوە دەستیان بەسەردا گرت و ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە کە خۆیان بەدووربگرن لە ئەنجامدانی ئەم کارە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت کە سەرجەم لاشەی ئۆتۆمبێلەکە بە خۆڵی سوور رەنگ کرابوو.

وتیشی، کە شۆفێران خۆیان لەدەستكاریكردنی رەنگی ئۆتۆمبێل بەدوور بگرن.

هەروەها، دەستكاریكردنی رەنگی ئۆتۆمبێل بە دیاردەیەكی دزێ و نایاسایی دادەنرێت و هەرکەسێک سەرپێچی بکات لە بڕیارەکە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت.

 













گەلەری