سەردێڕ:

حکومەتى عێراق بڕیاریدا ئەو گەنمانەش وەربگرێت کە دەکەونە دەرەوەى پلانى وەرگرتنى گەنم

PM:05:15:22/04/2025

3716 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا، پلانی کشتوکاڵی عێراق هەمواربکاتەوە بۆ وەرزی ئێستای گەنم، بۆ ئەوەی زەویەکانی دەرەوەی پلانەکەش بگرێتەوە هاوشێوەی زەوی ناو پلانەکە.


ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانـی عێراق بڕیاریدا، کە زەویەکانی دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی لە بازاڕکردنی گەنمدا جێگیر بکرێت.

هەروەها، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی دەربڕی لەسەر هەموارکردنەوەی پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی ئێستای گەنم، بۆ ئەوەی زەویەکانی دەرەوەی پلانەکە بگرێتەوە، هاوشێوەی زەوییەکانی ناو پلانەکە لە رووی کۆنتڕۆڵ و شایستەییەوە.













گەلەری