PM:03:25:22/04/2025
30032 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەر خانەنشیانی لەدایکبووی ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٤٠ ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە سەردانی بانکی عەنکاوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بانکەکانیان لە چوارچێوەی پرۆژەی ‘هەژماری من.’
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە کرد کە بەرواری لە دایک بوونیان لەنێوان ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٤٠ـە و مووچەکانیان لە بانکی عەنکاوە لەسنووری پارێزگای هەولێر وەردەگرن.
ئاماژە بەوەشکراوە،رۆژانی چوارشەممە و پێنج
شەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە (٢٣ و ٢٤ـی نیسان) سەردانی بانکی عەنکاوە بکەن
بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بانکەکانیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من.
بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی، پێویستە
خانەنشینان هەریەکە لە بەڵگەنامەکانی کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاریی لەگەڵ
خۆیان بهێنن.
وەزارەتەکە دەشڵێت، تیمەکان لە کاتژمێر ٨ و نیوی بەیانی
تا کاتژمێر دوو دوو و نیوی پاش نیوەڕۆ لە بانک دەبن بۆ رادەستکردنەوەی کارتەکان.