PM:02:46:22/04/2025
1196 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، سێ كه‌سیان به‌تۆمه‌تی دزینی ٢٢ مسقاڵ زێڕ ده‌ستگیرکرد.
ئەمرۆ سێ شەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گەرمیان له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چەند رۆژێک لەمەوبەر دوو هاوسەر لە دوای گەڕانەوەیان لە گه‌شت، لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان سکاڵایان تۆمار کردووە کە دز چووەتە ماڵیان و ٢٢ مسقاڵ ئاڵتونیان لێدزراوە.
ئاماژە بەوەشکرا،
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەماوەیەکی کەمتر لە دوو رۆژ، بەهاوکاری بەشی پشکنینی
کامێراکانی چاودێری تۆمەتبارەکانیان ناسیەوە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و
بەماددەی یاسایی ٤٤٣ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستە ڕوو، کە هەر دوکاندارێک و زەرەنگەرێک مامەڵە بە ماڵ و
مڵکی هاوڵاتیانەوە بکات لەچوار چێوەی یاساکاندا نەبێت رووبەڕووی یاسا دەبێتەوەو
وەک تۆمەتبار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.