سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی: زیاتر لە ٤٨ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نێردرا

PM:12:27:22/04/2025

3316 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، کە بڕەکەی ٤٨ ملیار و ٢٠٥ ملیۆن ٧٦٥ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕی ٤٨ ملیار و ٢٠٥ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار دینار لە داهاتی نانەوتی مانگی ئازار، بەشێوەی کاش خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.


 













گەلەری