سەردێڕ:

زیندانییەک لەکاتی مۆڵەتی خۆیدا هەڵهات

PM:12:09:22/04/2025

2000 جار خوێندراوەتەوە

زیندانییەکی چاکسازی گەورانی سلێمانی هەڵهات، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتی لەکاتی مۆڵەتی خۆیدا رۆیشتووە و نەگەڕاوەتەوە.


ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی بە ئێن ئار تی راگەیاند، زیندانییەکە لەکاتی مۆڵەتی ئاسایی خۆیدا رایکردووە، واتە لە زیندانەوە هەڵنەهاتووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هەڵهاتووەکە بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و  بەرەوە دەرەوەی وڵات رۆیشتووە، دواتر نەگەڕاوەتەوە.

 


 














گەلەری