سەردێڕ:

یەکگرتووى ئیسلامى: هەمیشە شكۆدار بێت دەنگی داكۆكی كردن لە مافی رۆژنامەنووسان

AM:11:43:22/04/2025

2116 جار خوێندراوەتەوە

یەکگرتووى ئیسلامى بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆژنامه‌نووس و راگەیاندکاران دەکەین کە لە پێناوی گەیاندنی دەنگی راستەقینەی گەلەکەمان خەبات دەکەن".


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، یەکگرتووى ئیسلامى بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی ئاماژەی بەوەشکرد، وێرایی پاڵپشتی دەستوری و یاسایی لە هەرێمی كوردستان، رەوشی رۆژنامەنووسان لە كوردستان لەگەڵ بنەماكانی یاسای رۆژنامەگەری یەكناگرێتەوە و هێشتا پێشێلكارییەكان بەردەوامە.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، کە نیگەرانن لە نەبوونی دادگای تایبەتمەند بۆ کەیسەکانی رۆژنامەگەری، کە بووەتە هۆی دادگاییکردنی رۆژنامەنووسان بەپێی یاسای تاوانەکانی عێراق و هەروەها پێشێلکارییەکانی بەردەوامن.













گەلەری