سەردێڕ:

جەعفەر مستەفا: هیوادارم هیچ رێگرییەک نەمێنێت لە بەرەوپێشچوونی کاری رۆژنامەگەریدا

AM:10:27:22/04/2025

756 جار خوێندراوەتەوە

جەحفەر مستەفا بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردستان رایگەیاند، "پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم رۆژنامەنووسان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە کاری رۆژنامەوانیی و میدیایی بۆ دەخوازم".


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ‌ جەحفەر مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، داوا دەکات هیچ رێگرییەک نەمێنێت لە بەردەم بەرەوپێشچوونی کاری رۆژنامەگەریدا.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، بوار رەخساندن بۆ نووسەر و میدیای ئازاد گوزارشتە لە هەبوونی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و خاوەن هێز و ئیرادە.













گەلەری