AM:09:47:22/04/2025
736 جار خوێندراوەتەوە
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا رایگەیاند، میللەتەكەمان شایانی ئازادی زیاترە و ئازادی و دیموكراسیش پایەی سەرەكی شانازیمانە بە ئەزموونەكەمان لەسەرتاسەری جیهاندا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی ئاماژەی بەوەشکرد، پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژنامەنوسانی وردبین و راستبێژ و پشت بەستوو بە سەرچاوەی هەواڵ دووپاتدەكەینەوە، بە جۆرێكی وەها كە لە سەرتاسەری كوردستاندا پانتایی ئازادییان بۆ فراوانتربكرێت و كایەی ئازادی سیاسیی و رۆژنامەگەری بێ بەربەست و كەیسی نارەواو هەڵبەستراو هەرگیز تەنگ نەكرێتەوە.
هەروەها وتی،
كاروانی رۆژنامەگەریی كوردیی لە سایەی داگیركەراندا چەندین ساڵی سەختی لە هەرەشەی
داخستن و راوەستان بینیوە.
هاوکات وتیشی،
بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا لە پاش راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ەوە دەتوانرێت بوترێت رۆژنامەگەریی
كوردیی جۆرێك لە بەرفراوانبوونی ئازادییەكانی بەخۆوەبینی و خۆشبەختانە تائێستاش بەردەوامە.