سەردێڕ:

ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە؟

AM:09:36:22/04/2025

1072 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنووریەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، کەشوهەوای رۆژی داهاتوو ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ کەمێک تاوەباران لەناوچە شاخاویەکان.

 هاوکات، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکراوەکانی رۆژێک پێش خۆیان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٤  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٠  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٨ پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : ٢٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٩ پلەی سیلیزی















گەلەری