AM:09:26:22/04/2025
2296 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی حكومەتی کاربەرێکەر لە یادی رۆژی رۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستان رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە گشت رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم."
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی کاربەرێکەر لە ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری کوردیدا ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە رۆژنامەوانانی کوردستان، لە ئاستی گەورەیی و گرنگیی پیشەکەیاندا بن".
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، کە رۆڵی
کارای خۆیان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و گەیاندنی زانیاریی راست و دروست بگێڕن،
هاوکار و یارمەتیدەری دەسەڵاتیش بن بۆ پشتگیریی چاکسازی و نەهێشتنی هەڵە و کەموکورتییەکان.