سەردێڕ:

خواردنی قۆخ بە گەدەی بەتاڵ لەم نەخۆشییانە دەتپارێزێت

AM:12:01:22/04/2025

2448 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی میوە بەشێکی سەرەکییە لە خۆراکی تەندروستدا، یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستە دەدات و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە، وەک نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ ئەمەش بەهۆی ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامینەکانیەوە.


لە ماڵپەڕی "eremnews" بڵاوکراوەتەوە، پسپۆڕانی خۆراک ئاماژەیان بەوە کردووە کە خواردنی قۆخ بە گەدەی بەتاڵ کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە، قۆخ رێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە ئەمەش یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.

قۆخ جگە لە ڕۆڵی لە پاراستنی شێرپەنجەدا، چەندین سوودی تەندروستی دیکەی هەیە وەک باشترکردنی تەندروستی دڵ بەهۆی ڕێژەی دەوڵەمەندی پۆتاسیۆمەکەی، باشترکردنی کرداری هەرسکردن بەهۆی ڕێژەی ڕیشاڵەکانییەوە هەروەها رۆڵی هەیە لە پاراستنی ئێسک و ڕێکخستنی شەکری خوێن.

ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات و پاڵپشتی تەندروستی پێست دەکات لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی کەمی کالۆریەکانیانەوە بەشدارە لە باشترکردنی تەندروستی مێشک و بەڕێوەبردنی کێش.













گەلەری