حوسییەکانی یەمەن کوژرانی ١٢ کەس و برینداربوونی ٣٤ کەسیان پشتڕاست کردەوە، کە بە وتەی خۆیان لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن ئەمە رووی داوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەپێی میدیاكانی حوسییەکان، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن لە رۆژی یەكشەممەدا، ١٢ حووسی كوژراون.
لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی سەربازیی حوسییەكان هەر ئەمڕۆ رایگەیاند،
کە هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.
حوسییەکان ئاماژەی بەوەشکرد، دوو ئۆپەراسیۆنیان لە دژی ئیسرائیل
ئەنجام داوە، لە كاردانەوەی ئەمەدا بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل،
ئەمڕۆ ئەگەر حوسییەكانی یەمەن مووشەك و درۆن ئاراستەی ئیسرائیل بكەن، بێ وەڵام
نامێننەوە و زۆر بە توندی هێرشیان دەكەنە سەر.
بەپێی (فرانس پرێس) ناتانیاهۆ لە یافا لە ئیسرائیل وتی، "دەمەوێ
شتێك بە حوسییەكان بڵێم، یان هەر لایەك كە دەیەوێت ئازاریان بدات، هەر هێرشێك لە
دژمان بێ وەڵام نامێنێتەوە و وەڵامێكی توندمان دەبێت."