PM:11:32:21/04/2025
2308 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ژمارەیەک رێنمایی تایبەت بە وەرزی هاوین بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاوین، نابێت هەندێک کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی شۆفێران کرد و رایگەیاند، لە وەرزی هاویندا بەهۆی ئەوەی پلەی گەرمی دەگاتە نزیکەی ٧٠ پلەی سیلیزی، هەربۆیە نابێت هەندێک کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەلوپەلانەی گونجاو نییە لەناو ئۆتۆمبێلدا
بەجێبهێڵدرێن بریتین لەمانە، (چەرخ، چاویلکە، بۆن و موعەتەر، پاوەربانک، دەبەی
ئاو)، بەهۆی ئەوەی کاریگەریی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییان لەسەر دەبێت و ئەگەری
هەیە ببنە هۆی کارەسات و رووداوی نەخوازراو.