سەردێڕ:

ئەو گەنجەی مانگی رابردوو سەگ پەلاماری دا؛ ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا

PM:09:11:21/04/2025

1520 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی ٢٨ـی مانگی رابردوو واتە دوو رۆژ پێش جەژنی رەمەزان، لە سنووری گوندێکی هەولێر سەگی بێلانە پەلاماری گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵی دا، دوای مانەوەشی بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتە لە نەخۆشخانە، گەنجەکە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٥، گەنجەکە ناوی ئەحمەد سابیرە و باوکی دوو منداڵ بووە، کەسوکارەکەشی بە ئێن ئاڕ تییان وت، لە ٢٨ـی رەمەزانی ئەم ساڵ بە سەردان چووەتە گوندێکی نزیکی هەولێر، لەوێ سەگ پەلاماری داوە و سەری بریندار کردبوو.

باسیان لەوەش کرد، لەدوای ئەوەوە کوڕەکەیان لەژێر چاودێری چڕدا بووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئێوارەی ٢٠ـی ئەم مانگە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەزاران سەگی بێلانە لە شارەکانی هەرێم بوونیان هەیە و چەندین حاڵەتی پەلاماردان و مردنیش لەم چەند ساڵەی دواییدا روویان داوە، تا ئێستاش حکومەتی کاربەڕێکەر دەستەوەستانە و توانای چارەسەرکردنی کێشەی سەگی بێلانەشی نییە.

 













گەلەری