PM:08:52:21/04/2025
1640 جار خوێندراوەتەوە
بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕێنمایی نوێی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی كارته ئه‌لیكترۆنیه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌ركرد و به‌پێی رێنماییه‌كانیش، هه‌ر خاوه‌ن كارتێك ده‌توانێت تاوه‌كو پێنج هه‌زار دۆلار به‌نرخی فه‌رمی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات رابكێشێت.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی بانكی ناوه‌ندی، رێنماییه‌كان بریتیبوون له دانانی سنوورێكی بنه‌ڕه‌تی مانگانه بۆ به‌كارهێنانی كارتی بانكی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كه پێنج هه‌زار دۆلار به‌نرخی فه‌رمی واته ١٣٢ هه‌زار دینار به‌رامبه‌ر به ١٠٠ دۆلار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌رێگه‌ی كارته‌كانه‌وه ده‌توانرێـت رابكێشرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان، خانه‌نشینان كه
هه‌ڵگری كارته ئه‌لیكترۆنیه‌كانن ده‌توانن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات تاوه‌كو ١٠ هه‌زار
دۆلار به‌نرخی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی دۆلار رابكێشن.