PM:07:50:21/04/2025
1232 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی شاندی ئیمیڕاڵی سەردانی ئۆجەلانیان كرد، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، كە دیدارەكە زۆر باش و بەرهەمدار بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢٥، پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی رایگەیاند کە بەیانیی لەگەڵ ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان کردووە و دیدارێکی زۆر بەرهەمداریان لەگەڵ ئۆجەلان کردووە.
بوڵدان
سەبارەت بە وردەکاریی دیدارەکە ئاماژەی بەوەکرد، یەکەمین تەوەری باسەکانیان
تەندروستیی سری سورەییا ئۆندەر بوو و عەبدوڵڵا ئۆجەلان هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواست.
وەكوو ئەوەی بوڵدان باسی دەكات، دیدارەكە دوو سەعات و نیوی خایاندووە، ئۆجەلان زۆر نیگەران بووە بە خراپی رەوشی تەندروستیی ئۆندەر و وتویەتی، لە رێگەی تەلەڤزیۆنەوە هەموو هەواڵەكانی لەسەر ئۆندەر بڵاوكراونەتەوە سەیر كردووە.