سەردێڕ:

وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ پشتگیری لە وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دەکات

PM:07:43:21/04/2025

1164 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی وەزیری بەرگری ئەمریکا دەکات، دوای ئەوەی راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە وردەکارییەکانی هێرشەکەی مانگی ئازاری بۆ سەر یاخیبووانی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران لە یەمەن لە گروپێکی پەیام ناردندا بڵاوکردەوە کە هاوسەرەکەی و براکەی و پارێزەری کەسیی خۆی لەخۆگرتبوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەکات، دوای ئەوەی راپۆرتەکان باس لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەکات.

هەروەها، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، زانیارییەکان سەبارەت بە دووەم گفتوگۆی سیگناڵ پرسیاری زیاتر دەوروژێنن سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستەمێکی نامە ناردنی ناپارێزراو لەلایەن هێگسێتەوە بۆ هاوبەشکردنی وردەکارییە ئەمنییەکانی زۆر هەستیار، لە کاتێکی هەستیاردا دێت بۆ ئەو، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن هەفتەی رابردوو لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش یەکشەممە رایگەیاند، کە وەزیری بەرگری ئەمریکا لە رێگەی گرووپێکی دیکەی چاتەوە زانیاری هەستیاری سەبارەت بە هەڵمەتەکانی یەمەن بڵاو کردووەتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زانیاریانەی هێگسێت لە رێگەی ئەپی سیگناڵەوە بڵاویکردووەتەوە، خشتەی هێرشە ئاسمانییەکانی لەخۆگرتووە کە حوسییەکانی یەمەن دەکەنە ئامانج و ئەو گروپە چاتانەی کە وەزیری بەرگری ئەم زانیاریانەی تێدا بڵاوکردووەتەوە، هاوسەر و برا و پارێزەرەکەی لەخۆدەگرێت، جگە لە نزیکەی دە کەس لە بازنەی کەسی و پیشەیی خۆی.

باسی لەوەشکرد، کە وەزیری بەرگری خشتەی وردی فڕینی فڕۆکەکانی بڵاوکردووەتەوە کە بڕیارە ئامانجەکانی حوسییەکان لە یەمەن بپێکن، لە بنەڕەتدا هەمان پلانی هێرشکردنە کە لە هەمان رۆژدا لەگەڵ گروپێکی دیکەی سیگناڵدا هاوبەشی کردبوو.













گەلەری