سەردێڕ:

هاتووچۆی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

PM:12:38:21/04/2025

1920 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە رایی کردنی مامەڵە بە بریکارنامە (وکالة) لەبەڕێوەبەرایەتیەکەیان دەوەستێت کاری پێناکرێت کە ئەمە دوورە لە راستییەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو دەنگۆیە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان بە بریکارنامە ئەنجام داوە سەردانیان بکەن و قەرەبالغیەکی زۆر لە بەشی تۆمار دروست ببێت.

هاوکات هاتووچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە  کە رایی کردنی مامەڵە بەبریکارنامە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان نەوەستاوە و بەردەوامیش کاری پێدەکرێت ئەوەی هەیە تەنها دەنگۆیە.

 













گەلەری